ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای سه‌وزایی لە خەودا کردووە .
سه‌وزایی له خه‌وندا
سه‌وزایی له خه‌ودا به‌ڵگه‌ی دینه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێ زه‌وییه‌كی هه‌بێت و سه‌وزه‌ی زۆری لێ ڕوابێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه صالح و داوێن پاكه ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌وزه‌ی نه‌ناسراو لهزهوییهكهیدا ڕوابێت وه ئه‌و به‌سه‌ر سامییه‌وه سه‌یریان بكات و بزانێت زه‌وی ئاوه‌كه خۆی خاوه‌نییه‌تی ، هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی دین و دنیایه ، ئه‌گه‌ر بیینێ دره‌خت گه‌لی ناسراو وه‌كو سێ‌و له‌و بابه‌تانه له زه‌وییه‌كه‌دا هه‌بێت ، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه بژێوی زیاد ده‌كات وه ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌ی تاڵ و نه‌ناسراوی بینی ئه‌وا لێكدانه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه ، ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌ی ناسراوی بینی و لێی خوارد ئه‌وا سه‌روه‌ت و بژێوی زۆر به‌ده‌ست دێنێ .